داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمپانیایه‌كی‌ كوردی‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئه‌پڵ ئاشكراده‌كات‌و ئه‌پڵیش پشتراستی‌ ده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیایەكی بازرگانی مۆبایل‌و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە شاری سلێمانی، (4) هەڵەی لە سێرڤەری كۆمپانیای "ئەپڵ" بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایل دۆزیوەتەوە‌و كۆمپانیاكەش هەڵەكانی پشتڕاست كردوەتەوە. 

كۆمپانیایەكی بازرگانی مۆبایل لە شاری سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی (4) هەڵەی لە سێرڤەری ئامێرەكانی كۆمپانیای "ئەپڵ"دا ڕاگەیاند.

باوەڕ جەمال بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە وتی: سەرجەم كێشەكانمان بە كۆمپانیای ئەپڵ راگەیاندوە، كە دیارترینیان دروستبونی مەترسییە لەسەر لۆك بونی مۆبایلی ئەپڵ‌و نەمانی پەیوەندی ئامێرەكە لەگەڵ كۆمپانیا، كە ئەوەش مەترسیی ئەمنی لێدەكرێت، لەگەڵ نەبونی گەرەنتی بۆ پاراستنی ئەو پارەو حسابە بانكییانەی كە لە ڕێگەی ئامێرەكەوە بەكاردەهێنرێت.

رایگەیاند، لەبەرامبەردا ئەپل هەر (4) هەڵەكەی پشتڕاستكردوەتەوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە چارەسەر بكرێت.

هاوكات كۆمپانیاكەی شاری سلێمانی لەبەرامبەر ئەو كارەیدا، داوای پاداشت لە كۆمپانیای "ئەپڵ" دەكات.

2022 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2016

بابەتی زیاتر