داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌ وێنه‌و ڤیدیۆ.. ئه‌پڵ؛ ئایفۆنی‌ 7ی‌ راگه‌یاند؛ تایبه‌تمه‌نییه‌كانی‌ به‌خاڵ بزانه‌




ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٦ کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا پەردەی لەسەر ئایفۆن ٧ لادا. ئایفۆنە نوێکە لە ڕووی دیزاینەوە لە ئایفۆنەکانی ساڵی پار دەچێت بەوەی کە تەنێکی ئەلەمنیۆمی هەیە و قەراغەکانیشی چەماوەن.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ئه‌پڵ



1- تێنەچوونی ئاو، واتە دەتوانیت بە بێ کێشە بیبەیتە ناو ئاوەوە.

2- ڕەنگی ڕەش بۆ ئایفۆن ٧ زیاد کراوە و کامێرای دوانی بۆ دانراوە.

3-  شوێنی بیستۆک لە ئایفۆنەکەدا لابراوە و دوو سپیکەر یان بڵندگۆی بۆ دانراوە، یەکێکیان لە بەشی سەرەوە و ئەوی دیکەشیان لە بەشی خوارەوەی ئایفۆنەکەدایە.

4-  دوگمەی سەر ئایفۆنەکەش گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەستیاری بەرامبەر هێز بۆ زیاد کراوە. 

5-  لە ڕێگەی تایبەتمەندییەكه‌وه‌ بەکارهێنەر دەتوانێت هەست بە کاردانەوەی جیاواز بکات لە کاتێکدا کە دەستی بەر دوگمەکە دەکەوێت.

6- کامێراو شاشەی ئایفۆنە نوێیەکان چاکسازی دیکەیان تێدا کراوە. بەگوێرەی ئەپڵ کامێرای ئەم ئایفۆنە نوێیانە بە ڕێژەی ٥٠% توانای وەرگرتنی زیاتری ڕووناکییان هەیە و بە ڕێژەی ٦٠% خێراییان زیاترە.

7-  کامێرای ئایفۆنە نوێیەکە هاوشێوەی کۆمپیوتەر و بگرە زیاتریش زیرەکی بۆ زیادکراوە و توانای ناسینەوە و جیاکردنەوەی قووڵی هەیە لە ناو وێنەکاندا.

8-  هەروەها کامێرای ئایفۆن ٧ پڵەس لە توانایدایە وێنەکان دوو هێندە نزیک بکاتەوە بەبێ ئەوەی کە تێکبچن.

9- کامێرای پێشەوەی ئایفۆنەکەش بەرزکراوەتەوە بۆ ٧ مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندیی جێگیرکردنی وێنەی بۆ زیادکراوە.

10-  ئەپڵ بیستۆکی وایەرلێسی دروستکردووە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەریەکە لە ئایفۆن و کاتژمێرەکەی ئەپڵدا پەیوەست دەبێت. 

* نرخه‌كه‌ی‌ ٦٤٩ دۆلارەوە بۆ ٨٤٩ دۆلار دەبێت.  ئایفۆن ٧ پڵەسیشە نرخەکەی لە ٧٦٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ ٩٦٩ دۆلار.




1071 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2016

بابەتی زیاتر