توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی ده‌ریخستووه دانانی ئامێری مۆبایل له‌ژووری خه‌ودا، ده‌بێته هۆكاری تێكچوونی خه‌وی كه‌سه‌كه، هاوكات مه‌ترسی گڕگرتنیشی هه‌یه.
ئه‌لفرێد فیاتهر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پزیشكی خه‌و، روونیكردووه‌ته‌وه كه به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایل ڕاسته‌وخۆ پێش خه‌وتن، ده‌بێته هۆكاری خه‌و زڕان یاخود دواخستنی، به‌تایبه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه كێشه‌ی كه‌م خه‌ویان هه‌یه.
فایته‌ر هۆكاری كاریگه‌ری خراپی مۆبایلی بۆ ئه‌و تیشكه شینه گێڕایه‌وه كه له‌شاشه‌ی مۆبایلی زیره‌كه‌وه ده‌رده‌چێت و ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕژانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین كه ئه‌م هۆڕمۆنه تایبه‌ته به‌خه‌و.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هانز هیرمان ئه‌ندامی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه له زیانه‌كانی مۆبایل ئاشكرایكردووه، جگه له‌كاریگه‌ریه ده‌رونییه‌كان مۆبایل مه‌ترسی گڕگرتنیشی لێده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كاتێك مۆبایله‌كه دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی هاتبێت، یاخود له‌كاتی شه‌حن كردنه‌وه‌یدا، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ی دوایی به‌ربڵاوتره‌و زۆربه‌ی گڕگرتنهكانی مۆبایل له‌كاتی شه‌حن كردنه‌وه‌یدا ڕووده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌به‌كارهێنانی مۆبایل له‌و كاته‌دا.
3781 جار خوێندراوەتەوە
15/09/2016