داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"ژن بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بدۆزه‌ره‌وه"


ئافره‌تێكی‌ چالاكوانی‌ میسری‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ ڕازیكردنی‌ ئافره‌تان به‌فره‌ژنی‌ ده‌ستپێده‌كات، به‌ ئامانجی‌ چاره‌سه‌ری‌ دیارده‌ی‌ قه‌یره‌یی‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ نه‌وایه‌ك بۆ ئافره‌تانی‌ بێوه‌ژن و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه.

ڕانیا هاشم ڕاهێنه‌رێكی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی میسریه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ژێر ناونیشانی‌" ژن بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بدۆزه‌ره‌وه‌" ده‌ستپێكردووه‌و ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی‌ گۆڕینی‌ ڕۆشنبیری‌ ئافره‌تان و ڕازیكردنیان به‌ژنی‌ دووه‌م بۆ هاوسه‌ره‌كانیان چاره‌سه‌ری‌ قه‌یره‌یی‌ بكات، به‌وپێیه‌ی‌ له‌پرسی‌ فره‌ژنیدا زۆربه‌ی‌ كات ئافره‌تان له‌مپه‌ری‌ سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كانیان.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ره‌تادا ڕووبه‌ڕووی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ توندو ناڕه‌زایی‌ ئافره‌تان بۆوه‌ به‌جۆرێك به‌شێكیان وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێكدانی‌ ئارامی‌ خێزانه‌كان لێكیان دایه‌وه‌، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ژماره‌یه‌ك له‌ ئافره‌تان ڕه‌زامه‌ندی‌ خۆیان به‌ هاوسه‌رگیری‌ دووه‌می‌ هاوسه‌ره‌كانیان نیشاندا.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ڕانیا له‌كاتیكدایه‌ پشتیوانی‌ ئافره‌تان بۆ فره‌ژنی‌ له‌زیادبوون دایه‌و ناوبه‌ناو هه‌واڵی‌ پشتیوانی‌ خانمان بۆ پرسی‌ فره‌ژنی‌ بڵاو ده‌بیـَته‌وه.


599 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2016

بابەتی زیاتر