داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

قه‌یلوله‌ نابێ له‌ یه‌ك سه‌عات زیاتر بێت

ئا: به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ 

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ یابانی‌ ده‌ریخستووه‌ نووستن له‌ڕۆژدا بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ یه‌ك سه‌عات، مرۆڤ ڕوبه‌ڕووی‌ تووشبوون به‌جۆری‌ دووه‌می‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ ده‌كات.

قه‌یلوله‌ به‌نووستنی‌ به‌رله‌نیوه‌ڕۆ ده‌گوترێت و سوودی‌ زۆری‌ بۆ مرۆڤ هه‌یه‌، به‌ڵام زانایانی‌ زانكۆی‌ تۆكیۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ ماوه‌ی‌ قه‌یلوله‌ نابێت له‌ سه‌عاتێك زیاتر بێت.
سه‌دا 90ی‌ تووشبوانی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ له‌جۆری‌ دووه‌می‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ بێ‌ توانایی‌ لاشه‌ی‌ مرۆڤ له‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌خوێندا ده‌گه‌ڕێته‌وه.

نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ كه‌ئێستا به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشیه‌ باوه‌كان داده‌نرێت، گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و مرۆڤ تووشی‌ نابینایی‌ و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ‌ ده‌كات.

توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ زانكۆی‌ تۆكیۆ ئاشكراشیكردووه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ماوه‌ی‌ قه‌یلوله‌كه‌یان له‌ 40 خوله‌ك كه‌متره‌ ئه‌گه‌ری‌ تووش بوونیان به‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌ نیه‌.


1488 جار خوێندراوەتەوە
16/09/2016

بابەتی زیاتر