داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی‌ توركیا باری


له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای ئاگری، كه‌ به‌رزترین چیای توركیا و ئه‌ورووپایه‌ و به‌رزییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 137 مه‌تره‌، یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ باری

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ توركیا دیمه‌نی‌ یه‌كه‌م به‌فربارینی ئه‌مساڵیان له‌ لوتكه‌ی چیای ئاگری، كه‌ به‌رزترین چیای توركیا و ئه‌ورووپایه‌ بلاَوكرده‌وه‌.

هاوكات له‌ ناوچه‌ به‌رزه‌كانی ئیغدر و ئاگری،  له‌ دوێنێوه‌ به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌  كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد هه‌ڵیكردووه‌.

لوتكه‌ی چیای ئاگری له‌ توركیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنووری ئێران و به‌رزییه‌كه‌ی پێنج هه‌زار و 137 مه‌تره‌، به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ ره‌نگی سپی پۆشیوه‌، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ره‌نگی سه‌وزی ده‌شت و ره‌نگی شینی ئاسمان دیمه‌نێكی قه‌شه‌نگی به‌ ناوچه‌كه‌ به‌خشیوه‌


1138 جار خوێندراوەتەوە
19/09/2016

بابەتی زیاتر