داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ده‌ستنووسی قورئانێك كه‌ 700 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا نووسراوه‌ته‌وه‌


په‌یام

له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان په‌رده‌ له‌سه‌ر قورئانێكی‌ مێژوویی‌ لادرا كه‌ 700 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه‌ته‌وه.

ئاژانسی‌ میهری‌ ئێرانی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ "له‌ گوندی‌ (سلێن)ی‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ (سه‌وڵاوا) له‌ پارێزگای‌ سنه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، قورئانێكی‌ مێژوویی‌ پاش نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ مزگه‌وتی‌ ئه‌و گونده‌"

قورئانه‌كه‌ به‌ قورئانی‌ (غه‌یبوڵڵا به‌یگ)ی به‌ناوبانگه‌و مێژووه‌كه‌ی‌ بۆ سه‌رده‌می‌ ته‌یمورییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌پێی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ دانیشتووانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ر له‌ 700 ساڵ كه‌ غه‌یبوڵڵا به‌یگی‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامانی‌ كردووه‌، فه‌رمانی‌ داوه‌ ئه‌و قورئانه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتێكی‌ گوندی‌ سلێندا بنووسرێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ رابردووشدا  ئیداره‌ی‌ میراتی‌ كولتووری‌ و گه‌شتیاری‌ و پیشه‌ی‌ ده‌ستی‌ له‌ پارێزگای‌ سنه‌، به‌ بودجه‌ی‌ 41 ملیۆن تمه‌ن قورئانه‌كه‌ی‌ نۆژه‌ن كرده‌وه‌ و ڕاستیی‌ مێژووی‌ 700 ساڵه‌ی‌ ئه‌و قورئانه‌یشی‌ سه‌لماند.

له‌ پارێزگای‌ سنه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان تا ئێستا 11 قورئانی‌ مێژوویی‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر به‌و پارێزگایه‌وه‌.


1738 جار خوێندراوەتەوە
05/10/2016

بابەتی زیاتر