داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. كوله‌كه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش




له‌ ئه‌مریكا كوله‌كه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه‌ بارستاییه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ ته‌نێك ده‌بێت نمایشكرا.

له‌ شاری‌ (هاڵف موون به‌ی) كه‌ناری ئۆقیانووسی (پاسیفیك)ی ئه‌مریكا چواره‌مین فێستیڤاڵی هاڵۆین واته‌ (كوله‌كه‌) به‌ڕێوه‌چوو. 
له‌ نێو فیستیڤاڵه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین كوله‌كه‌ كه‌ كێشی 866 كیلۆگرام بوو نمایشكرا.
به‌داخه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كوله‌كه‌كه‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی پێشبڕكێی گه‌وره‌ترین كوله‌كه‌ی شكاندووه‌‌و جووتیاره‌كه‌ش زه‌حمه‌تی پێوه‌ كێشاوه‌، به‌ڵام خه‌ڵاتێك به‌ بڕی‌ 11 هه‌زار‌و 460 دۆلار به‌ باخچه‌یه‌كی‌ ساوایانی شاری‌ (لیتڵرۆَك)ی واشنتۆن به‌خشرا.
به‌پێی قسه‌ی‌ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی ناوچه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی گرتنی وێنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كوله‌كه‌یه‌دا داهاتێكی باش بۆ باخچه‌ی ساوایان كۆبكرێته‌وه‌، چونكه‌ وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن نۆره‌ ده‌گرن بۆ وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ كوله‌كه‌كه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كوله‌كه‌یه‌ له‌ 15ی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ چێنراوه‌ و ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كێشه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ 866 كیلۆگرام.

787 جار خوێندراوەتەوە
17/10/2016

بابەتی زیاتر