داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعوودیه‌ .. یه‌كێك له‌ شازاده‌كانی ئالی سعوود له‌ سێداره‌ درا


دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی یه‌كێك له‌ شازاده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

ئه‌و شازاده‌یه‌ ناوی (تركی بن سعود بن بن تركی بن سعود الكبیر)ه‌ و ساڵی 2013 هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ناوی (عادل بن سلیمان بن المحیمید) كوشت.
پاش ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی شازاده‌ بكوژه‌كه‌، دادگای شه‌رعیی سعوودیه‌ بڕیاری سزای كوشتنه‌وه‌ی بۆ ده‌ركرد.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه: بنه‌ماڵه‌ی كوژراو ئاماده‌ نه‌بوون به‌ پاره‌ و پاداشتی دارایی له‌ بكوژی كوڕه‌كه‌یان خۆش ببن.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌، شا سه‌لمانی پاشای سعوودیه‌ رایگه‌یاند: تاوان هه‌ر تاوانه‌ و سزایش هه‌ر سزایه‌ و بۆ هیچ كه‌س ناگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌ له‌ خانه‌واده‌ی پاشایی سعوودیه‌ بێت جۆری سزاكه‌ ناگۆڕێت و وه‌كو خۆی جیبه‌جێ ده‌كرێت، ئێمه‌ جیاوازیی له‌نێوان هیچ هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ماندا ناكه‌ین و سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن".

سزاكه‌ به‌سه‌ر بكوژه‌كه‌دا جێبه‌جێ كرا و شازاده‌كه‌ی سعوودیه‌ له‌سێداره‌ درا.

2181 جار خوێندراوەتەوە
20/10/2016

بابەتی زیاتر