ئینێستای یاریزانی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بووه ماوه‌ی سێ مانگ له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه ئینێستا كه له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ی ڤاله‌نسیا یاریگای به‌جێهێشت، پێكانه‌كه‌ی له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆیدایه و ماوه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت ئه‌گه‌ر نه‌شته‌ر گه‌ری بۆ ئه‌نجام نه‌درا، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری پێویستی نه‌شته‌ر گهرییدا یاریزانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئینێستا زیانێكی گه‌وره له هێڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه ده‌دات به‌ڵام هه‌لێكیشه بۆ یاریزانه یه‌ده‌كه‌كان تا بتوانن توانای خۆیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌ربخه‌ن.
524 جار خوێندراوەتەوە
23/10/2016