داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ مۆرینۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ نیشاندانی‌ ئاستی‌ لاواز

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ مۆرینۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ نیشاندانی‌ ئاستی‌ لاواز و به‌رامبه‌ر چێلسی‌ به‌ چوار گۆڵی‌ خاوێن تووشی‌ شكستهات.
له‌ یاریگای‌ ستامفۆرد بریدج و له‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ نۆیه‌می‌ پریمه‌رلیگ چێلسی‌ میوانداری‌ له‌ مانچسته‌ر یونایتد كرد،ته‌نها دوای‌ تێپه‌رینی‌ یه‌ك خوله‌ك پیدرۆ رۆدریگێز توانی‌ گۆڵی‌ پێشكه‌وتنی‌ چێلسی‌ تۆماربكات ،له‌ خوله‌كی‌ 21یش گاری‌ كاهیل گۆڵی‌ دوه‌می‌ بلوزی‌ تۆماركرد و گێمی‌ یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ كۆتاییهات.
گێمی‌ دوه‌میش چێلسی‌ به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ و توانی‌ دوو گۆڵی‌ تر له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 62 70 له‌ رێگه‌ی‌ ئیدین هازارد و نگۆلۆ كانتیه‌وه‌ تۆماربكات و،یاریه‌كه‌ش به‌و چوار گۆڵه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ چێلسی‌ كۆتاییهات.
ئیستا چێلسی‌ به‌ كۆكردنه‌ووه‌ی‌ 19 خاڵ پله‌ی‌ چواره‌می‌ گرتوه‌ و مانچسته‌ر یونایتدیش 14 خالی‌ هه‌یه‌ و پله‌ی‌ حه‌وته‌می‌ گرتوه‌


510 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2016

بابەتی زیاتر