داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆما بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر پالیرمۆ تۆمارده‌كات

له‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ نۆیه‌می‌ خولی‌ كالچیۆی‌ ئیتاڵیدا یانه‌ی‌ رۆما بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر پالیرمۆ تۆمارده‌كات و به‌ 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك لێیده‌باته‌وه‌.
له‌ یاریگای‌ ئۆلۆمپیكۆ رۆما پێشوازی‌ له‌ پالیرمۆ كرد،گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ ته‌نها گۆلێكی‌ بۆ رۆما به‌خۆوه‌ بینی‌ كه‌ محه‌مه‌د سه‌لاحی‌ میسری‌ تۆماریكرد.
له‌ گێمی‌ دوه‌میشدا رۆما ده‌ستپێشخه‌ریكرده‌وه‌ و گۆڵی‌ دوه‌م و سێیه‌می‌ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 51 و 68 باریدیس و دزیكۆوه‌ تۆماركرد،دواتر و له‌ خوله‌كی‌ 80 رۆبین كاسۆن گۆلێكی‌ بۆ پالیرمۆ تۆماركرد به‌لام وه‌لامی‌ رۆما خێرا بوو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌عراوی‌ گۆڵی‌ چواره‌می‌ له‌ خوله‌كی‌ 82 بۆ رۆما تۆماركرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ رۆما خاله‌كانی‌ بوه‌ 19 خال و له‌ پله‌ی‌ دوه‌مدایه‌،پالیرمۆش شه‌ش خالی‌ هه‌یه‌ و پله‌یه‌ك پێش كۆتایی ریزبه‌ندی‌ گرتوه‌


426 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2016

بابەتی زیاتر