داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پەنابەرێكی سووری بە خۆی‌و 4ژن‌و 22 مناڵەوە مانگانە ئەم بڕە پارە لە ئەڵمانیا وەردەگرێت

وێنەكە پشتراست نەكراوەتەوە كە غازیاو خێزانەكانیەتی یاخود نا


په‌نابه‌رێكی سوری مانگانه‌ بڕی‌ 33 هه‌زار دۆلار له‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا وه‌رده‌گرێت، وه‌رگرتنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌ 4 ژن‌و 22 مناڵی‌ هه‌یه‌.

په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كه‌ به‌ 4 ژن و 22 منداڵ مانگانه‌ ئه‌ركی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌ڵمانیای‌ قورس كردووه‌ خه‌رجی خستووه‌ته‌ سه‌ر شانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و چوار خانوویان پێی داوه‌.

سایتی‌ ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كه‌ ساڵی‌ رابردوو له‌گه‌ڵ چوار ژنه‌كه‌ی‌‌و 22 مناڵه‌كه‌ی‌ كه‌ 10 كورو 12 كچه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌ڵمانیاو ماقی‌ په‌نابه‌ری‌ له‌و وڵاته‌ وه‌رگرتووه‌.

له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ 4 خانوی‌ پێدراوه‌ هه‌ریه‌كه‌و بۆ ژنێكیان هاوكات مانگانه‌ش وه‌ك هاوكاری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌و په‌نابه‌ره‌ ده‌درێت كه‌ مانگانه‌ ده‌كاته‌ 33 هه‌زار دۆلار به‌و بڕه‌ پاره‌ش ده‌توانرێ ساڵانه‌ 4 شوقه‌ له‌ گه‌ره‌كێكی‌ ئاسایی‌ له‌ شاری دیمه‌شق بكردرێت.

ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ بێڵدی‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌ گواستوویه‌تییه‌وه‌، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌ ناوی‌ غازیایه‌، ته‌مه‌نی‌ 49 ساڵه‌و ساڵی‌ رابردوو گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا، 

له‌ ئه‌ڵمانیا فره‌ ژنی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا ته‌نها یه‌ك ژنی‌ غازیای‌ به‌ فه‌رمی‌ وه‌كو ژنی‌ غازیا ناساندووه‌، له‌گه‌ڵ سێ‌ ژنه‌كه‌ی‌ تریدا وه‌كو گیڵ فرێند مامه‌ڵه‌ی‌ كردووه‌.

حكومەتی ئەڵمانیا خانوویەكی لە شارۆچكەی Montabaur بە غازیاو ژنی یەكەمی داوە كە 5 مناڵیان لەگەڵدایە.

هاوكات خانوویەكی تری بە ژنی دووەمی غازیا یاخود هاورێ‌ ژنەكەی داوە لە شارۆچكەی Winningen .

لە شارۆچكەی Ruppach-Goldhausen خانوویەكی تری بە غازیاو ژنی سێهەمی یان هاورێ‌ ژنەكەی تری غازیا داوە.

خانووی چوارەمیشی بە غازیاو ژنی چوارەمی داوە لە شارۆچكەی Mayen .

ئەڵمانیا غازیاشی ناچاركردووە كە رۆژەكانی هەفتە بەسەر ژنەكەیی‌و سێ‌ هاورێ‌ ژنەكەی تری دابەشبكات.


له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

6582 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2016

بابەتی زیاتر