داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌, ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ هینریك میختاریان بێت


خۆزیه‌ مۆرینهۆی‌ پرتوگالی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌, ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ هینریك میختاریانی‌ ئه‌رمینی‌ بێت 

رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ بریتانی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات, مۆرینهۆ ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ تواناكانی‌ میختاریان بێت, بةپێی‌ وته‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ چیتر له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ پرتوگالییه‌ جێگه‌نابێته‌وه‌.

هاوكات زه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی‌ رونكردووةته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ له‌دوو یاری‌ رابردوودا به‌شداری‌ به‌و یاریزانه‌ نه‌كردووه‌, به‌وته‌ی‌ مۆرینهۆش "به‌هۆكاری‌ هونه‌ری‌ بووة"

له‌كۆتاییدا رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوه‌ : له‌ئێستادا یانه‌ی‌ بروسیادۆرتمۆند چاودێری‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیگێرێته‌وه‌, پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ هاوینی‌ رابردوو به‌بڕی‌ 42 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتی‌ به‌شه‌یتانه‌ سوره‌كان.

477 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2016

بابەتی زیاتر