داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شوێنی‌ له‌ دایكبونی‌ هیتله‌ر ده‌روخێنرێت


دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نه‌مسا بڕیاری‌ ڕووخاندنی‌ ئه‌و خانووه‌یدا كه‌ ئه‌دۆڵف هیتله‌ر سه‌ركرده‌ی نازیه‌كان تیایدا له‌ دایكبووه‌، ژماره‌ی سه‌ردانیكارانی خانووه‌كه‌ ڕووی له‌زیاد بوون كردووه‌.

خانووه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاره‌دێی‌ بڕاوناو له‌باكووری نه‌مساو بڕیاری‌ ڕووخاندنیشی‌ نیگه‌رانی‌ به‌شێك له‌سه‌ردانیكاران و ته‌نانه‌ت دانیشتوانی‌ شاره‌دێكه‌شی‌ لێده‌كه‌وێـته‌وه‌، كه‌پێیانوایه‌ وه‌ك شوێنێكی‌ مێژوویی‌ پێویسته‌ پارێزگاری‌ لێ‌ بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا به‌شێكی‌ دیكه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌ئه‌رێنی‌ ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی‌ به‌هیتله‌ره‌وه‌ هه‌بێت پێویست له‌ناوببرێت.

لایخۆیه‌وه‌ واڵفگانگ سۆبۆتكا وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا ڕایگه‌یاند به‌رله‌ڕووخاندنی‌ خانووه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌ موڵكی گشتی، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ خاوه‌نی خانووه‌كه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ حكومه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت حكومه‌ت ده‌یه‌وێت شوێنه‌كه‌ داگیربكات.

ئه‌دۆڵف هیتله‌ر سه‌ركرده‌ی نازیه‌كان له‌ 20ی نیسانی 1889له‌و خانووه‌دا له‌دایكبووه‌و تا ته‌مه‌نی 3 ساڵی له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

709 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2016

بابەتی زیاتر