داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ ماراسۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا كران

دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ ماراسۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا كران و خه‌لاَتیان به‌سه‌ر دابه‌شكرا .
له‌راكردنی‌ پێنج كیلۆ مه‌تری‌ له‌كوران ره‌وه‌ند ئه‌حمه‌د بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و بنار محمد پله‌ی‌ دووه‌م و كرێكار محمدیش پله‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له‌راكردنی‌ پێنج كیلۆ مه‌تری‌ به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان رێناس سه‌عید بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ و سارێژ فه‌تحوڵا بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ دووه‌م و سێیه‌میش بووه‌ پشكی‌ شیرین یاسین .
له‌راكردنی‌ 10 كیلۆ مه‌تری‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ كوران حوسێن عه‌زیزی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ كرماشان بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و عبدالعزیز حازر بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ دووه‌م و نه‌شوان محمدیش پله‌ی‌ سێیه‌می‌ به‌ركه‌وت .
هه‌ر له‌راكردنی‌ 10 كیلۆ مه‌تری‌ به‌لاَم ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان زوحا حوسێن بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و فه‌ره‌ح ناس دووه‌م و سۆزان جۆنسنیش خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ سێیه‌م بوو .
له‌راكردنی‌ 42 كیلۆمه‌تری‌ واته‌ ماراسۆنی‌ ته‌واو له‌كوران وه‌یسی‌ ئه‌سڵان كوردی‌ شاری‌ ئامه‌دی‌ توركیا بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كه‌م بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م دوای‌ برینی‌ مه‌ودای‌ دیاری‌ كراو به‌ به‌دوو كاتژمێر و 52 و خوله‌ك و 41 چركه‌ ، له‌ئاستی‌ خانمانیش كچه‌ راكه‌ری‌ سویدی‌ فرێده‌ سۆدێرلان بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م 


629 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2016

بابەتی زیاتر