داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌رسیناڵ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر سه‌نده‌رلاندا تۆماركرد

ئه‌رسیناڵ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ر سه‌نده‌رلاندا تۆماركردو به‌ته‌نها و به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌پله‌ی‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ پریمه‌رلیگ گرت.
له‌ده‌ستپێكی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ده‌یه‌می‌ پریمه‌رلیگ یانه‌ی‌ ئه‌رسیناڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ بوه‌ میوانی‌ سه‌نده‌رلاندی‌ كۆتایی ریزبه‌ندیه‌كه‌، گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ به‌گۆڵێك به‌سودی‌ ئه‌رسیناڵ كۆتایهات كه‌ئه‌لێكس شانشێز له‌خوله‌كی‌ 19 تۆماریكرد.
له‌گێمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 65 جێرمان دیفۆ به‌لێدانی‌ سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ سه‌نده‌رلاند یه‌كسانكرده‌وه‌، به‌لاَم ئۆلیڤیه‌ جیرۆد له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی‌ بۆ یاریگا له‌خوله‌كی‌ 71 گۆڵی دووه‌می‌ ئه‌رسیناڵی تۆماركردو هه‌مان یاریزان له‌خوله‌كی‌ 76 دووه‌م گۆڵی خۆی‌ و سێهه‌می‌ گانه‌رزی‌ تۆماركرد پێش ئه‌وه‌ی‌ سانشێز به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان دووه‌م گۆڵی خۆی‌ و چواره‌می‌ ئه‌رسیناڵ تۆماربكات و یاریه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایهات.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌رسیناڵ به‌23 ساڵه‌وه‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ گرت به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ به‌جیاوازی‌ سێخاڵ له‌پێش مانچسته‌ر سیتی‌ و لیڤه‌رپوڵه‌وه‌


531 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2016

بابەتی زیاتر