Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ به‌دوو گۆڵی‌ خاوێن له‌ ساوسهامتۆن ده‌باته‌وه‌ .
له‌یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ ده‌یه‌می‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را ساوسهامتۆن میوانداری‌ چێڵسی‌ كرد و، له‌سه‌ره‌تای‌ تایمی‌ یه‌كه‌مداو له‌خوله‌كی‌ شه‌ش ئیدین هازارد گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ چێڵسی‌ تۆماركرد و تایمی‌ یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایهات ، له‌تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 55 دیگۆ كۆستا به‌لێدانێكی‌ جوان گۆڵی‌ دووه‌می‌ چێڵسی‌ تۆماركرد و یارییه‌كش تاكۆتایی به‌و ئه‌نجامه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ چێڵسی‌ مایه‌وه‌ .
 به‌و بردنه‌وه‌یه‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ چێڵسی‌ بووه‌ 22 خاڵ و له‌ پله‌ی‌ چواره‌مدایه‌و خاڵه‌كانی‌ ساوسهامتۆنیش له‌ 13 خاڵ دا وه‌ستاو له‌پله‌ی‌ نۆیه‌مدایه‌ 


529 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2016

بابەتی زیاتر