داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ دوو یاری داهاتوو دوورده‌كه‌وێته‌وه‌


یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌، دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ جۆرجیۆ كیلینی‌ به‌رگریكاری‌ بۆ دوو یاری‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌ ئاشكراده‌كات، به‌هۆی‌ پێكانه‌ووه‌.

رۆژنامه‌ی‌ لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشكرایده‌كات، كه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ پێكان هات له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ناپۆلی‌ كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی‌ یۆڤی‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك كۆتاییهات، دوای‌ پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ كیلینی‌ ناتوانێت به‌رامبه‌ر لیۆن له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كاندا و هه‌روه‌ها كیڤۆ ڤیرۆنا له‌ خولی‌ ئیتاڵیدا به‌شداریبكات،كه‌ به‌وه‌ش گورزێكی‌ كوشنده‌ به‌ر هێلی‌ به‌رگری‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ ده‌كه‌وێت.

وه‌ چاوه‌رێشده‌كرێت یاریزانه‌كه‌ بۆ دوو یاری‌ داهاتووی‌ ئیتالیاش به‌رامبه‌ر لیشتنشتاین له‌ پالاوتنه‌كان و هه‌روه‌ها یاری‌ دۆستانه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ نه‌بێت.

425 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2016

بابەتی زیاتر