داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كلۆزه‌ وازی‌ له‌یاریی نێوده‌وڵه‌تی‌ هێنا


به‌شێویه‌كی‌ فه‌رمی‌ میرۆسلاف كلۆزه‌ی‌ گۆڵكاری‌ مێژووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا، وازهێنانی‌ خۆی‌ له‌یاری‌ تۆپی‌ پێی راگه‌یاند.

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ راگه‌یاند كه‌ :به‌فه‌رمی‌ كلۆزه‌ وازهێنانی‌ خۆی‌ له‌یاری‌ تۆپی‌ راگه‌یاندووه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی وه‌رزی‌ پێشوو گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ لازیۆ كۆتای پێهات و هیچ گرێبه‌ستێكی‌ تریش واژوونه‌كرد.

لای‌ خۆشییه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ بێڵدی‌ ئه‌ڵمانی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات كلۆزه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا و له‌ یاری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌رامبه‌ر سان مارینۆ له‌ 11 ی‌ مانگی‌ 11 له‌میانه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ مۆندیال، وه‌كو یه‌كێك له‌ده‌سته‌ی‌ هونه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

ئه‌مه‌و كلۆزه‌ی‌ 38 ساڵ 71 گۆڵی‌ له‌ 137 یاریدا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا تۆماركردووه‌ و  له‌دوای‌ مۆندیالی‌ 2014 وه‌ وازهێنانی‌ له‌ یاری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ راگه‌یاندو یاریی‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌یانه‌كانی‌ هامبۆرگ و كایزه‌ر سڵاوتن وڤێرده‌بریمه‌ن و بایه‌رمیونخ و لازیۆ ئه‌نجامداوه.


563 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2016

بابەتی زیاتر