داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

مۆرینۆ سزا ده‌درێت


جۆزیه‌ مۆرینهۆی‌ پرتوگالی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌، بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك یاری‌ سزادرا، هه‌روه‌ها به‌ بڕی‌ 58 هه‌زار پاوه‌ندیش سزای‌ مادی‌ درا.

لیژنه‌ی‌ سزاكان له‌یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئینگلته‌را، هه‌ستا به‌سزادانی‌ مۆرینهۆ بۆ یه‌ك یاری‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌و وتانه‌ی‌ كه‌ له‌پێش یاریه‌كه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ كردبووی‌ له‌سه‌ر تایلۆری‌ داوه‌ری یارییه‌كه‌، كه‌ وتبووی: له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌و داوه‌ره‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ مانچسته‌ره‌، یارییه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر قورس ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌و وتانه‌ به‌بڕی‌ 50 هه‌زار پاوه‌ند سزادرا، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ ئه‌و وته‌ نه‌شیاوانه‌ی‌ كه‌ له‌یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر بیرنلی‌ به‌كاری هێنا، به‌رامبه‌ر مارتن كلاتنبێرگی‌ داوه‌ر، به‌بڕی‌ هه‌شت هه‌زار پاوه‌ند  سزادرا  و بۆ یاریه‌كه‌یش راگیرا، كه‌ كۆی‌ سزا مادیه‌كانی‌ بووه‌ 58 هه‌زار پاوه‌ندو بۆیاری‌ داهاتووی‌ یانه‌كه‌شی‌ به‌رامبه‌ر سوانزی‌ سیتی‌ بێبه‌شكرا.

له‌و یارییه‌دا له‌ سه‌ره‌تای‌ تایمی‌ دووه‌م كلاتنبێرگ كارتی‌ سوری‌ به‌روی‌ مۆرینهۆدا به‌رزكرده‌وه‌و كردییه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگا، به‌هۆی به‌كارهێنانی نه‌شیاو به‌رانبه‌ری.


480 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2016

بابەتی زیاتر