داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێ گرێبه‌ست له‌ گه‌ڵ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ بكات


رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئینگلیزی‌ جه‌خت له‌ئاره‌زووی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریده‌كاته‌وه‌، بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ئینگلیزی‌ 
رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ میرۆر ئاشكرای‌ ده‌كات، ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت بارودۆخی‌ ئێستای‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا بقۆزێته‌وه‌، دوای‌ ته‌واوی‌ بونی‌ ماوه‌ی‌ سزاكه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ له‌ی‌گه‌ڵ واژووبكات.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كردووه‌، جگه‌ له‌ ئه‌گوێرۆ ئۆبامیانگی‌ گابۆنیش له‌ی‌ پلانه‌كانی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌دایه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ بیانهێنێته‌ یاریگای‌ سانتیاكۆ بێرنابێۆ.

ئه‌مه‌و سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ستیزن سێ ساڵ و نیوی دیكه‌ به‌كۆتادێت و زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كانیش باسی‌ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ له‌ هاوینی‌ داهاتوو ئه‌و یاریزانه‌ ریزی‌ یانه‌كه‌ی‌ جێده‌هێڵێـت.

503 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2016

بابەتی زیاتر