داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستبه‌رداری لویس سوارێز نابێت


جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ, سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ لویس سوارێزی‌ ئۆرۆگوای‌ وهێرشبه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ بێت. 

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی‌ سكای‌ سپۆرت بارتۆیمۆ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ رۆشتنی‌ سوارێز ده‌كه‌ن له‌یانه‌كه‌ماندا هه‌مووی‌ پروپاگه‌نده‌یه‌ و  له‌راستیدا بیر له‌ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ سوارێز ناكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ دڵخۆشه‌.

بارتۆمیۆ ده‌شَێت:  ده‌مانه‌وێت  به‌زووترین كات گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ نوێبكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و یه‌كێك له‌ گرنگترین یاریزانه‌كانی ئێمه‌یه‌

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌به‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودابه‌شێك له‌رۆژنامه‌كان ناوی هێرشبه‌ره‌ان به‌ یانه‌ی‌ مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌ستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی داهاتووی یاریزاناندا په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ بكات.


648 جار خوێندراوەتەوە
03/11/2016

بابەتی زیاتر