داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئارسیناڵ نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌ گه‌ڵ ئۆزێل



رۆژنامه‌یه‌كی‌ ئینگلیزی‌ به‌ته‌واوی‌  جه‌خت له‌ نزیكبونه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ ده‌كاته‌وه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ مه‌سعود ئۆزێل.

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ میرۆر، له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌یانه‌كه‌وه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ كارگێڕی‌ ئارسیناڵ به‌ته‌واوی‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌  مه‌سعود ئۆزێل تاوه‌كو ساڵی‌ 2021 و پێده‌چێت له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ كه‌می‌ داهاتوودا به‌فه‌رمی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ ئاشكرا بكرێت 

ده‌یلی‌ میرۆر، ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كردووه‌ كارگێڕی‌ تۆپچیه‌كان له‌م گرێبه‌سته‌ نوێیه‌دا موچه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ ئۆزێل ده‌كه‌نه‌ هه‌شت ملیۆن  و32 هه‌زار پاوه‌ند، له‌گه‌ڵ پاداشتی‌ تر له‌ئه‌گه‌ری‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوه‌كاندا.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ گرێبه‌ستی‌ ئۆزێل له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا له‌ هاوینی‌ 2018 كۆتای پێدێت 

547 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2016

بابەتی زیاتر