داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خاڵه‌كانی‌ ریاڵ مه‌درید بووه‌ 27 خاڵ



یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ له‌نێو یاریگای‌ خۆی‌  سێ خاڵی‌ گرنگی‌ به‌ده‌ستهێنا، پاش بردنه‌وه‌ی‌ له‌ لیگانێس به‌سێ گۆڵی‌ خاوێن.

له‌هه‌فته‌ی‌ 11ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیسپانیا، ریاڵ مه‌درید له‌ یاریگای‌ سانتایگۆ بێرنابیۆ و به‌ئاماده‌بونی‌ زیاد له‌ 74 هه‌زار هانده‌ر میوانداری‌ له‌ لیگانێس كرد، له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 38 گاریس بێڵ گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ یانه‌ی‌ شاهانه‌ تۆماركرد، دواترو له‌خوله‌كی‌ 45 گاریس بێڵ بۆ جاری‌ دووه‌م تۆڕی‌ گۆڵی‌ لیگانێسی‌ هه‌ژاند وگۆڵی‌ دووه‌می‌ تۆماركرد، تایمی‌ یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتاهات، له‌تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 77 مۆراتا گۆڵی‌ سێیه‌می‌ بۆ ریاڵ مه‌درید تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش به‌ سێ گۆڵی‌ خاوێن له‌ سودی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ به‌كۆتاهات.

به‌وبردنه‌وه‌یه‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ ریاڵ مه‌درید بووه‌ 27 خاڵ و له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌و لیگانێسیش خاوه‌نی‌ 10 خاڵه.

360 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2016

بابەتی زیاتر