داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

كۆتینهۆ بۆ فرۆشت نییه‌.


یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵی‌ ئیگلیزی‌، رۆشتنی‌ فلیپی‌ كۆتینهۆی‌ به‌رازیلی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ ریزه‌كانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

پێگه‌ی‌ تۆتۆ میركاتۆ، ئاشكرای‌ ده‌كات ماوه‌یه‌كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ كۆتینهۆ بۆ یاریگای‌ كامپنۆ، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ لیڤه‌رپوڵ راسته‌وخۆ وه‌ڵامی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌و كه‌ كۆتینهۆ بۆ فرۆشت نییه.

تۆتۆ میركاتۆ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو كارگێڕی‌ لیڤه‌رپوڵ چه‌ندین گرێبه‌ستیان پێشگه‌یشتووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ كۆتینهۆ، به‌ڵام به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.

له‌كۆتاییدا تۆتۆ میكاتۆ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كارگێڕی‌ لیڤه‌ر ده‌یانه‌وێت مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ 75 ملیۆن یۆرۆ به‌رزبكه‌نه‌وه.


504 جار خوێندراوەتەوە
06/11/2016

بابەتی زیاتر