داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیڤه‌رپوڵ له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامه‌

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامه‌و له‌نێو یاریگای‌ خۆی‌ به‌ نیوده‌رزه‌ن گۆڵ له‌ واتفۆرد ده‌باته‌وه‌ و پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست .
له‌یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 11 خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را ، لیڤه‌پوڵ له‌ یاریگای‌ ئه‌نفێڵد میوانداری‌ واتفۆردی‌ كرد، له‌تایمی‌ یه‌كه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 27 سایدۆ مانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ لیڤه‌ر تۆماركرد ، پاش سێ خوله‌ك له‌و گۆڵه‌ كۆتینهۆ گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ خاوه‌ن یاریگا زیادكرد، دواترو له‌خوله‌كی‌ 43 ئیمیری‌ كان گۆڵی‌ سێیه‌می‌ بۆ لیڤه‌ر زیادكرد. . له‌تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 57 رۆبێرتۆ فێرمینهۆ گۆڵی‌ چواره‌می‌ بۆ لیڤه‌ر زیادكرد، دوای‌ سێ خوله‌ك له‌و گۆڵه‌  سایدۆ مانی‌ گۆڵی‌ دووه‌می‌ خۆی‌  وپێنجه‌می‌ بۆ لیڤه‌ر زیادكرد، له‌خوله‌كی‌ 75 یانه‌ی‌ ماوین تاكه‌ گۆڵی‌ خۆیان له‌رێگه‌ی‌ داریل یانماته‌وه‌ تۆماركرد ،  له‌كۆتا خوله‌كی‌ یاریه‌كه‌شدا ڤیناڵدم گۆڵی‌ شه‌شه‌م و كۆتایی بۆ  لیڤه‌ر تۆماركرد و, یاریه‌كه‌ش به‌شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سودی‌ تیمه‌كه‌ی‌ كلوپ به‌كۆتاهات.
به‌وبردنه‌وه‌یه‌ لیڤه‌رپوڵ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ كرده‌ 26 خاڵ و چووه‌ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ و واتفۆردیش 15 خاڵی‌ هه‌یه‌ و له‌پله‌ی‌ هه‌شته‌مدایه‌.


361 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2016

بابەتی زیاتر