داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

بێ ئاماده‌ بوونی‌ خۆزییه‌ مۆرینهۆ مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وت

یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتد بێ ئاماده‌ بوونی‌ خۆزییه‌ مۆرینهۆ له‌دره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌  توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سوانزی‌ سیتی‌ دا تۆماربكات .
له‌درێژه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 11 پریمه‌رلیگ مانچسته‌ریونایتد بووه‌ میوانی‌ سوانزی‌ سیتی‌ ،   له‌تایمی‌ یه‌كه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 15 پۆڵ پۆگبا به‌شێوازێكی‌ جوان گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ مان یونایتد تۆماركرد، پاشان وله‌خوله‌كی‌ 21 ئیبراهیموڤیج گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ زیادكرد ، له‌خوله‌كی‌33 ئیبراهیموڤیج  جارێكیتر تۆڕی‌ گۆڵی‌ سوانزی‌ هه‌ژانده‌وه‌و گۆڵی‌ دووه‌می‌ خۆی‌ وسێیه‌می‌ بۆ شه‌یتانه‌ سوره‌كان تۆماركرد و تایمی‌ یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه‌ كۆتایی پێهات. له‌تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 69فان دی‌ هرون گۆڵیكی‌ بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆماركرد و ، یاریه‌كه‌ش به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌سودی‌ تیپه‌كه‌ی‌ مۆرینهۆ كۆتاییهات .
به‌وبردنه‌وه‌یه‌ مان یونایتد كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 18 خاڵ و له‌پله‌ی‌ شه‌شه‌مدایه‌ وسوانزی‌ سیتیش پینج خاڵی‌ هه‌یه‌و پله‌یه‌ك پێش كۆتای‌ ریزبه‌ندیه‌ .


550 جار خوێندراوەتەوە
07/11/2016

بابەتی زیاتر