داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فلیپ لام: هه‌مو شتێك چاوه‌روانكراوه‌ له‌تۆپی‌ پێیدا


فلیپ لامی‌ ئه‌ڵمانی‌ و كاپتن و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ, وازهێنانی‌ له‌یاری‌ تۆپی‌ پێی له‌ كۆتای وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ به‌دوور نازانێت.

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كانی‌ ئه‌ڵمانی‌ فلیپ لام رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌مو شتێك چاوه‌روانكراوه‌ له‌تۆپی‌ پێیداو له‌ئێستادا نزیكه‌ی‌ حه‌وت مانگ ماوه‌ بۆ كۆتایی وه‌رز، دور نییه‌ له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌یه‌كجاری‌ واز له‌تۆپی‌ پێ بهێنم، هاوكات لام ئاماه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، وازهێنانم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ نابێت به‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناو یاخود نه‌بردنه‌وه‌ی‌، به‌ڵكو ته‌نها په‌یوه‌ندی‌ ده‌بێت به‌ باری‌ جه‌سته‌ییمه‌وه.

له‌كۆتاییشدا لام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ له‌كۆتایی وه‌رز بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌دات.

لام  گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ كۆتایی پێدێت و له‌گه‌ڵ بایرن میونخ حه‌وت جار خولی‌ ئه‌ڵمانی‌ بردووه‌ته‌وه‌ و شه‌ش جاریش جامی‌ ئه‌ڵمانیای‌ به‌ده‌ستهێناوه‌. 

510 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2016

بابەتی زیاتر