داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كارته‌ زه‌رده‌كه‌ له‌سه‌ر میسی‌ هه‌ڵناگیرێت


لیژنه‌ی سزاكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانی, داواكه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ بۆ  لابردنی‌ كارته‌ زه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌ر لیۆنێل میسی.

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا رۆنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردبوو كه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بڕیاریداوه‌ داوای هه‌ڵگرتنی كارته‌ زه‌رده‌كه‌ی میسی بكات له‌ لیژنه‌ی سزاكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانی، كه‌ له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایی یاری ئیشبیلیه‌ و به‌رشه‌لۆنه‌، سانتیاگۆ جایمی به‌ تۆمه‌تی كات كوشتنی رووبه‌ڕووی به‌رزی كرده‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌مان رۆژنامه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ سزاكان داواكه‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌و ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ كارته‌ زه‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر میسی‌ هه‌ڵناگیرێت و له‌ ئێستادا كۆی‌ كارته‌ زه‌ره‌كانی‌ میسی‌ سێ كارنه.

426 جار خوێندراوەتەوە
09/11/2016

بابەتی زیاتر