داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین كلاسیكۆی‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن


ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانیدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، له‌ كلاسیكۆی گه‌وره‌دا رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.

له‌ یاریگای مینیراو ئه‌و یاریگایه‌ی به‌رازیلی كه‌ تێیدا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ئابڕچوونی مێژوویی بوویه‌وه‌، كه‌ به‌ حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ به‌رده‌م ئه‌ڵمانیا له‌ شاری بیلۆهۆریزۆنتی له‌ نیوه‌ی كۆتایی جامی جیهانی 2014دا تێیدا شكستی هێنا، له‌م یاریه‌شدا ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته‌ بكاته‌وه‌ و ئه‌و مێژووه‌ ره‌شه‌ی بسڕێته‌وه.

به‌رازیل له‌ ئێستادا به‌ سه‌ركردایه‌تی "تیتی" به‌ كاتێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕێت و له‌ چوار یاریداوه‌ بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌ و پێشه‌نگی ریزبه‌ندیشی پاڵاوتنه‌كانیشی گرتووه.

به‌رازیل له‌م یاریه‌دا له‌ هێڵی پشته‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ مارسێلۆ و دانی ئه‌لڤێس، ده‌یه‌وێت رێگه‌ له‌ هێرشه‌كانی میسی و دی ماریا و ئه‌گوێرۆ بگرێت، له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ش پشت به‌ نیمار و كۆتینۆ و فێرمینۆ ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ گابرێل خیسۆسی لاو.

له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌رجه‌نتین سه‌ره‌ڕا بوونی میسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی دیكه‌دا، به‌ڵام ئاستێكی خراپ له‌ پاڵاوتنه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كات و له‌ سێ یاری پێشوودا ته‌نها دوو خاڵ كۆكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كاندایه‌ و هه‌ر ئه‌نجامێكی خراپ زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر تانگۆ دروستده‌كات، كه‌ نه‌گاته‌ جامی جیهانی.

باوزای راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین ده‌یه‌وێت سوود له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی میسی بۆ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ وره‌گرێت تا سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی گرنگ له‌ خاكی به‌رازیلدا.

368 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2016

بابەتی زیاتر