داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌گوێرۆ چوونی‌ بۆ ریاڵ مه‌درید به‌دوور ده‌زانێت


سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ئینگلیزی‌ به‌دووری‌ ده‌زانێت له‌داهاتوودا روبكاته‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید.

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی‌ ئی‌ ئێس پی ئێن ئه‌گوێرۆ رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان من و گواردیلادا نییه‌ و ئه‌و به‌رده‌وام هاوكاری و ئامۆژگاریم ده‌كات و من دۆخم باشه‌ له‌گه‌ڵ مان سیتی‌ دا و زۆر ئاسووده‌م له‌شاری‌ مانچسته‌ر.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی‌ چوونی‌ بۆ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید  ئه‌گوێرۆ ئاشكرای‌ ده‌كات : هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ باس له‌چونم ده‌كه‌ن بۆ ریاڵ مه‌درید دوورن له‌راستییه‌وه‌و ته‌نها له‌یه‌ك كاتدا مانچسته‌رسیتی‌ به‌جێئه‌هێڵم كه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ ئیندی‌ پیندینتی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ .


439 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2016

بابەتی زیاتر