داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

رۆناڵدۆ ده‌نگی‌ به‌ زیدان نه‌داوه‌


كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پرتوگالی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌ دیاریكردنی‌ باشترین راهێنه‌ری‌ جیهان ده‌نگی‌ نه‌داوه‌ به‌ زه‌ینه‌دین زیدان ی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ی.

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ ئیسپانی‌ رۆناڵدۆ ئاشكرای‌ ده‌كات له‌دیاریكردنی‌ باشترین راهێنه‌ری‌ ساڵی‌ 2016 ده‌نگی‌ نه‌داوه‌ به‌ زیدانی‌ فه‌ره‌نسی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ ، به‌ڵكو ده‌نگی‌ داوه‌ به‌ فێرناندۆ سانتۆسی‌ راهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژاره‌ی‌ پرتوگال.

رۆناڵد ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ شتێكی‌ زۆر ئاساییه‌ وهه‌ردوو راهێنه‌ر دوو كه‌سی‌ گه‌وره‌ن و وه‌رزی‌ پێشوو كاری‌ گه‌وره‌یان ئه‌نجامداو به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من بپرسی‌ پێم وایه‌ بردنه‌وه‌ی‌ یۆرۆی‌ 2016 قورستره‌ له‌خولی‌ یان پاڵه‌وانه‌كان.

له‌كۆتاییدا رۆناڵدۆ رایگه‌یاند نێوانم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو راهێنه‌ر زۆرباشه‌ و قورسی‌ بردنه‌وه‌ی‌ یۆرۆی‌ 2016 وای‌ لێكردم كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ بده‌م ودڵنیاشم ئه‌گه‌ر ئه‌دوو دوو راهێنه‌ره‌ له‌جێگه‌ی‌ من بونایه‌ هه‌مان بڕیاریان ده‌دا.


434 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2016

بابەتی زیاتر