داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

هاوكاری نێوان مرۆڤه‌كان هۆكاری ئاسوده‌یی ده‌رونییه‌

په‌یام ـ هه‌مه‌ڕه‌نگ

نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی‌ ئۆكسفۆردی‌ به‌ریتانی‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان مرۆڤه‌كان، ده‌ریده‌خات هاوسۆزیی‌ و هاوكاریی‌ مرۆڤه‌كان له‌نێوان یه‌كتری‌، هۆكاره‌ بۆ به‌خته‌وه‌ری‌ ده‌رووونی.

توێژه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆرد له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا كه‌پشتیان به‌نزیكه‌ی‌ 400 لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پێشتر به‌ستووه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ هاوسۆزیی‌ مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتریی‌ كاریگه‌ری‌ به‌رچاوی‌ له‌سه‌ر ده‌روونی‌ مرۆڤ هه‌یه‌و ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێكی‌ به‌هێز بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ باش.

له‌وباره‌وه‌ دوگلاس لابیر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئه‌مریكی‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌زۆربه‌ی‌ بنه‌ما ئایینی‌ و فه‌لسه‌فیه‌كان پێشتر ئاماژه‌یان پێكردووه.

به‌رپرسانی‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆرد داوایان كردووه‌ له‌ داهاتوودا توێژینه‌وه‌ی‌ زیاتر بكرێـت به‌ ئامانجی‌ ده‌رخستنی‌ ئه‌و كاره‌ ئیجابیانه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ زیاتریان له‌سه‌ر ده‌رونی‌ مرۆڤ هه‌یه‌.


660 جار خوێندراوەتەوە
10/11/2016

بابەتی زیاتر