داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینهۆ كاراسكۆی‌ ده‌وێت



جۆزێ مۆرینهۆی‌ پرتوگالی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ ئینگلیزی‌، چاوی‌ بڕیوه‌ته‌ تواناكانی‌ یانیك كاراسكۆی‌ به‌لجیكی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌ردید.
 
رۆژنامه‌ی‌ میره‌ری‌ بریتانی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ :مۆرینهۆ سه‌رسامه‌ به‌تواناكانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌تایبه‌ت پاش بینینی‌ یاری‌ نێوان هۆڵنداو به‌لجیكا كه‌ كاراسكۆ گۆڵێكی‌ نایابی‌ له‌و یاریه‌دا تۆماركرد.

میره‌ر ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان ئاماده‌ن له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یاریگای‌ ئۆڵترافۆرد بڕی‌ 60 ملیۆن یۆرۆ بده‌نه‌ رۆخی‌ بلانكۆس كه‌ ئه‌و بڕه‌ مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ كاراسكۆیه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا.

ئه‌و كاراسكۆ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید 15 یاری‌ ئه‌نجام داوه‌و حه‌وت گۆڵی‌ تۆماكردووه‌.

432 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2016

بابەتی زیاتر