داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دیگۆ میلیتۆ به‌یه‌كجاری‌ وازی‌ له‌تۆپی پێ هێنا


به‌شێویه‌كی‌ فه‌رمی، دیگۆ میلتۆی‌ ئه‌رجه‌نتیینی‌ و هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ رایسینگ، وازهینانی‌ خۆی‌ له‌یاری‌ تۆپی‌ پێ راگه‌یاند.

دوێنێ شه‌ممه‌ له‌یارییه‌كی‌ دۆستانه‌دا له‌یاریگای‌ سیلینترۆ دی‌ ئه‌فێندا لۆ بۆینس ئایرس هاورێكانی‌ میلۆت رووبه‌ڕووی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ ساڵی‌ 2001 تا 2014ی‌ یانه‌ی‌ راسینگی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ بونه‌وه‌ و دوای‌ یاریه‌كه‌ راسته‌وخۆی‌ میلتۆی‌ ته‌مه‌ن 37 ساڵ واهێنانی‌ له‌یاری‌ تۆپی‌ پێ راگه‌یاند.

له‌دوای‌ یارییه‌كه‌ میلیتۆ به‌ئاماده‌بونی‌ 30 هه‌زار هانده‌ر  رایگه‌یاند : كه‌ هه‌رگیز بروای‌ نه‌ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاوا گه‌وره‌ له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ ماڵئاوای‌ لێبكرێت، هاوكات میلیتۆ سوپاسی‌ ته‌واوی‌ هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ راسینگی‌ كرد كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی‌ بوون.

میلیتۆ له‌ژیانی‌ وه‌رزشی‌ خۆیدا یاری‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌یانه‌كانی‌ ئه‌نته‌رمیلان و جه‌نه‌واو ریاڵ زاراگۆزاو رایسنگی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ كردووه‌ وئاستیكی‌ به‌رزی‌ پێشكه‌ش كردووه‌ 


551 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2016

بابەتی زیاتر