داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئۆباما: دوای سه‌رۆكایه‌تی ده‌بم به‌ شۆفێری ته‌كسی!


وابریاره‌ له‌ رۆژی‌ 1-20ی‌ ساڵی‌ ئاینده‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆشكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌  به‌جێبهێڵیت و سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ئه‌و ولاَته‌ ترامپ ده‌ست به‌كار بێت. 
باراك ئۆباما باسی كاره‌كانی ده‌كات له‌دوای ده‌ستبه‌رداربونی له‌كۆشكی سپی.
  
له‌وه‌لاَمی پرسیاری رۆژنامه‌نوساندا ،  ئایا دوای ده‌ستبه‌رداربونی له‌كۆشكی سپی چ كارێك ده‌كات؟، ئۆباما وه‌لاَمێكی گاڵه‌ته‌ ئامێزی دایه‌وه‌و وتویه‌تی، ده‌بم به‌شۆفێری تاكسی له‌كۆمپانیای ئۆپر، وتیشی: ره‌نگه‌ رۆژێك داوای ئۆتۆمبێلێكی تاكسی بكه‌یت تا له‌شوێنی كاره‌كه‌ته‌وه‌ بتگه‌یه‌نێته‌ ماڵه‌وه‌، له‌ناكاو سه‌رۆكی 44 هه‌مینی ئه‌مریكا ببینی.

پاشان ئۆباما وه‌لاَمێكی جدی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی: كه‌ ده‌ستبه‌رداری كۆشكی سپی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوم، پێش هه‌مو شتێك پلانم داناوه‌ دوو هه‌فته‌ بنوم، دواتر هه‌لی كار بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌ڕه‌خسێنم كه‌ تائێستا كاریان ده‌ستنه‌كه‌وتوه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ كچ و كوڕانی لاوی ئه‌مریكا تاكو هه‌لی خوێندن به‌ده‌ستبهێنن.

كۆمپانیای ئۆپر كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی گشتییه‌ له‌ئه‌مریكیا له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كاره‌كانی رایی ده‌كات له‌ساڵی 2009 دا دامه‌زراوه‌، بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری سان فرانسیسكۆ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه‌و شۆفێرانی كۆمپانیای ئۆپر تاكسییه‌كی كۆمپانیاكه‌یان پێده‌درێت تاكو كاری گواستنه‌وه‌ی هاوولاَتیان بكه‌ن.


5009 جار خوێندراوەتەوە
13/11/2016

بابەتی زیاتر