داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌م پیاوه‌ چۆن بوو به‌ خاوه‌نی 60 كلیۆ له‌ "عه‌نبه‌ری حوت"


و: كه‌ماس حه‌مه‌ سه‌رگه‌ڵویی
(خالید سینانی) ڕاوچییەكی خەڵكی عومانە، 20 ساڵە خەریكی ئەوكارەیە، دەڵێ: رۆژێكیان لەسەر دەریاوە بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشتمەوە، لەناكاو بۆگەنێكی پیس بە بەرلوتمدا هات، كاتێك بەدوای سەرچاوەی بۆگەنەكەدا رۆیشتم لاشەیەكی سەرسوڕهێنەرم لەسەر ڕووی ئاوەكە بینی، ڕامكێشایە دەرەوە.

خالید دەڵێت: ڕامكێشایە دەرەوەی دەریاكە، زانیم ئەمە (عەنبەری حوتە) ئەویش 60 كیلۆ...!!! بردمەوە بۆ ماڵەوە.

وەك دەوترێت ئەم گەنجینەیە دەرگای ڕزقی لەسەر خالید سینانی كردەوە، دەڵێ: تائێستا چەندین جار مامەڵەیان لەگەڵ كردووم و بۆ هەر كیلۆیەك زیاتر لە 99 هەزار ریاڵ نرخیان داومەتێ، بەڵام ڕەتمكردووەتەوە، چاوەڕێی زیاتر دەكەم.

شارەزایانی ئەو بوارە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەهای ئەو عەنبەرەی ڕاوچیە عومانییەكە دۆزیویەتیەوە نۆ ملیۆن ڕیاڵە.
سنانی دەڵێ: خەونی ژیانم هاتەدی، لەو كاتەوەی 20 ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ باوكم چوومە نێو دەریا چاوەڕێی ئەم چركەساتەم دەكرد.

عەنبەر چییە: ماددەیەكی ڕەنگ خۆڵییە، بە مۆم دەچێ، لە سك‌و گەدەی حوتەكانەوە فڕێدەدرێ، لە دروستكردنی گرنگترین‌و بە بەهاترین جۆری بۆن (عه‌تر)دا بەكاردەهێنرێت، چونكە كارلێكێكی كیمیایی وا دروست دەكات، بۆنەكە تا ماوەیەكی درێژتر بمێنێتەوە.

عەنبەر ماددەیەكە حوت لە گەدەیدا دروست دەكات بە ئامانجی پارێزگارییكردن لە كۆئەندامی هەرسكردن، هەر ماوەی جارێك فڕێیدەداتە دەرەوە، جا خۆشحاڵیی بۆ ئەو كەسەی دەستیدەكەوێت.

ئەو حوتەی عەنبەر فڕێیدەداتە دەرەوە هەر بە (حوتی عەنبەر) ناسراوە، سەرێكی گەورەی پڕ لە چەوریی‌و زەیتی هەیە، درێژیی نێرینەكانیان 60 پێ دەبێت، مێینەكانیشیان نیوەی قەبارەی نێرینەكانیان دەبێت.



4791 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2016

بابەتی زیاتر