داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

قه‌ڵه‌وبوون؛ دوای پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی


توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ هۆكاری قه‌ڵه‌وبوونی‌ مرۆڤه‌كان  ئاشكرا ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت پیاوان له‌ ژنان زیاتر توشی قه‌ڵه‌ویی ده‌بن.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی  ئه‌مریكی  دوای چه‌ند مانگێك له‌ چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌، زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان زیادبوونی كێشیان نیگه‌رانیان ده‌كات، ڕه‌نگه‌ به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ڕاستیه‌ بزانن به‌ڵام كه‌مێكیان هۆكاره‌كانی ده‌زانن.

كه‌سانێكی زۆر دوای چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه‌ كێشی جه‌سته‌یان زیاد ده‌كات به‌رانبه‌ر به‌و قۆناغه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام نه‌دابوو، كه‌ ئه‌مه‌ش‌ له‌ پیاواندا زیاتر به‌دی ده‌كرێت وه‌ك له‌ ئافره‌تاندا.
به‌پێی توێینه‌وه‌كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێش‌ دوای هاوسه‌رگیری گرنگیدانی ئافره‌ته‌كه‌یه‌ به‌ دروستكردنی خۆراكی سه‌رنجڕاكێش بۆ دڵخۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ گوێدانه‌ بڕی چه‌وری به‌كارهێنراو له‌ ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌ خۆراكه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌كان له‌دوای پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌رزشكردن له‌یاد ده‌كه‌ن و كاته‌كانیان به‌رانبه‌ر به‌ ئامێره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كه‌متر ده‌جوڵێن،  ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و قه‌ڵه‌وبوونی جه‌سته‌.

له‌كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كان كاتی پشووه‌كانیان له‌ چێشتخانه‌ و ڕێستۆرانه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌شێك له‌ كاته‌كانیش خۆراكی خێرا ده‌خۆن كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ به‌جێده‌هێڵێت.


2003 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2016

بابەتی زیاتر