داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

میسی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ میدیای ئه‌رجه‌نتین ده‌كات


میسی له‌ دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ كۆڵۆمبیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد به‌ ناوی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌كی ده‌ستوه‌ردانه‌ ناوكاروباری ژیانی تایبه‌تیان قبۆڵ ناكه‌ن.

لیۆنێل میسی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئه‌رجه‌نتین له‌ پشتیه‌وه‌ راوه‌ستا بوون و به‌ناوی هه‌موویانه‌وه‌ قسه‌ی كرد، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ رۆژنامه‌كانی ئه‌رجه‌نتین سنورییان به‌زاندووه‌ و ده‌ستده‌خه‌نه‌ كاروباری تایبه‌تیانه‌وه‌، وتیشی ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ پشتمان به‌رده‌ده‌ن و تۆمه‌تمان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ به‌ هیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ین.

میسی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ رۆژنامه‌كان تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ لافێتزی دروستكردوه‌ كه‌ ماده‌ی وزه‌ به‌خشی به‌كار هێناوه‌ ئه‌وه‌ش زۆ مه‌ترسیداره‌، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه‌ تۆمه‌ته‌كان بڕوایان پێده‌كرێت.

ئه‌و ئه‌ستێه‌ره‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یان لێ بگیرێت به‌هۆی شكسته‌وه‌، به‌ڵام ره‌خنه‌كان گه‌شتوونه‌ته‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان، وتیشی به‌ڵام ئێمه‌ سنورێك بۆ ئه‌وه‌ داده‌نێین.


539 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2016

بابەتی زیاتر