داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جیرارد لۆس ئه‌نجلس گالاكسی به‌جێده‌هێڵێت



ستیڤن جیراردی‌ ئینگلیزی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ئه‌مریكی‌ له‌كۆتایی وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ ریزه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌جێده‌هێڵێت.
له‌راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا یانه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌پاش كۆتایهاتنی‌ یاریه‌كانی‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ جیرارد ریزه‌كانی‌ یانه‌كه‌مان جێده‌هێڵێت له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی‌ بۆنده‌كه‌یدا.
جیرارد كه‌له‌هاوینی‌ 2015 په‌یوه‌ندی‌ به‌یانه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌وه‌ كردوه‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ بكاته‌ دوا وێستگه‌ی‌ یاریكردنی‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێشتا چه‌ند یانه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ ببه‌نه‌ ریزه‌كانیانه‌وه.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی‌ میرۆری به‌ریتانی ئاشكرایكرد كه‌جیرارد پاش رۆیشتن له‌لۆس ئه‌نجلس گالاكسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئینگلته‌راو پۆستێك له‌نێو كارگێڕی‌ لیڤه‌رپوڵ یاخوود ده‌سته‌ی‌ راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت.


455 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2016

بابەتی زیاتر