داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌رازیل له‌ پێشه‌نگی‌ پالاَوتنه‌كاندا پێی خۆی جێگیركرد


هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ بردنه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و به‌ سه‌ركردایه‌تی تیتی راهێنه‌ر شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كی تۆماركرد و له‌ پیرۆوه‌ به‌ سێ خاڵ گه‌ڕایه‌وه.

هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و پیرۆ له‌ كۆتا یاری ئه‌م قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای لاتین بۆ گه‌یشتن به‌ جامی جیهانی 2018ی روسیا له‌ خاكی دووه‌میاندا رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌.
پیرۆ كه‌ پێویستی به‌ بردنه‌وه‌ بوو تا له‌ چوارچێوه‌ی ململانێكاندا بمێنێته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵی گۆڵ تۆماركردنیدا و به‌رازیلیش له‌ یاریه‌كه‌دا به‌ گشتی ئاستێكی به‌رزی تۆماركرد و گێمی یه‌كه‌م به‌ بێ گۆڵ كۆتایی پێهات.

له‌ گێمی دووه‌مدا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی هانده‌رانی یاریگاوه‌، به‌رازیل له‌ ڕێی گابرێل خیسۆسه‌وه‌ گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد له‌ خوله‌كی 59دا، دوای ئه‌وه‌ش پیرۆ بێئومێد نه‌بوو له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌رازیل له‌ خوله‌كی 79دا له‌ ڕێی ریناتۆ ئه‌گۆستۆه‌ گۆڵی دووه‌م و یه‌كلاردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی تۆماركرد.

به‌و بردنه‌وه‌ ئێستا به‌رازیل خاوه‌نی 27 خاڵه‌ و له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای لاتیندایه‌ به‌ جیاوازی چوار خاڵ له‌ پێش ئۆرۆگوای  دووه‌می ریزبه‌ندییه‌وه‌.


561 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2016

بابەتی زیاتر