ئیڤان راكیتیچی كرواتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رده‌وام بێت و پێشنیازێكی خۆسێ مۆرینۆی راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد ره‌تده‌كاته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌و یانه‌یه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را بلاَویانكردهوه كهخۆسێ مۆرینیۆ په‌یوه‌ندی به‌بریكاری كاره‌كانی راكیتیچه‌وه كردوه تائه‌وه‌ی له‌وه‌رزی داهاتوو ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه یاریگای ئۆڵترافۆرد بهلاَم ئه‌و یاریزانه داواكه ره‌تده‌كاته‌وه‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش كار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی راكیتیچ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئارتۆرۆ كانالیسی بریكاری كاره‌كانی راكیتیچ ئاشكرایكرد كه یاریزانه‌كه ته‌واو له‌ریزه‌كانی به‌رشه‌لۆنه خۆشحاڵه‌و نایه‌وێت ئه‌و یانه‌یه به‌جێبهێڵێت تا كۆتایهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی كههاوینی 2019 كۆتایدێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌له‌ئێستادا به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته یاریزانه كرواتیه‌كه نوێبكاته‌وه.
648 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2016