داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت داڤید ئه‌لاباو جۆشوا كیمیچ بباته‌ یانه‌كه‌ی



یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ داڤید ئه‌لابا و جۆشوا كیمیچ له‌ بایرن میونخه‌وه‌ ده‌خاته‌ چوارچێوه‌ی‌ گرنگیپێدانه‌كانی‌ و ده‌یه‌وێت له‌ كورترین ماوه‌دا بۆ ریزه‌كانی‌ بیانگوازێته‌وه.

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی‌ گه‌روه‌ بۆ رازیكردنی‌ بایرن میونخ ته‌رخانبكات ،تاكو ئه‌لابا و كیمیچ بۆ ریزه‌كانی‌ بگوازێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ قورسی‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ دڵنیایه.

هه‌نگاوه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌لابا گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌ 2021 كۆتاییدێت و كیمیچیش تاكو 2019 گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌.

613 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2016

بابەتی زیاتر