داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نوێترین توێژینەوە لەسەر زيانى خواردنەوە كحولییەكان


توێژه‌وانی‌ زانكۆی‌ ڤیكتۆریا له‌ئوسترالیا ئاماژه‌ به‌زیانه‌كانی‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی‌ نیو لیتر بیره‌ له‌ ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ری‌ تووش بوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات به‌ڕێژه‌ی‌ سه‌دا 23 زیاد ده‌كات.

زانایانی‌ زانكۆ ئوسترالیه‌كه‌ دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان به‌كارده‌هێنن گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ مادده‌ كحولیه‌كان هۆكارن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی‌ گرێی‌ شێرپه‌نجه‌، جاسه‌مین جۆستا یه‌كێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی‌ زانكۆكه‌ ده‌ڵێت به‌شێكی‌ زۆر له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و قۆڵۆن په‌یوه‌ندی‌ سه‌ره‌كیان به‌خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌گه‌ڵ‌ به‌ره‌وپێش چوونی‌ به‌رچاو له‌بواری‌ زانستی‌ پزیشكی‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ ڕابردوودا به‌ڵام تائێستا چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكی‌ پێشكه‌وتوو، زانایانی‌ بواری‌ پزیشكیش ده‌ڵێن باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌
مگڤ په‌یڕه‌و كردنی‌ سیستمێكی‌ خواردنی‌ ته‌ندروست و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ تووش بوونی‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌.

1599 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2016

بابەتی زیاتر