داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

لیۆن له‌ لیلی برده‌وه‌

یانه‌ی‌ لیۆنیش یاریی لوتكه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ خولی فه‌ره‌نسی برده‌وه‌ و گه‌رایه‌وه‌ ركابه‌ریكردنی‌ یانه‌كانی پێشه‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندی.

هه‌ر له‌میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 13ی خولی فه‌ره‌نسی یانه‌ی‌ لیل له‌نێو یاریگای‌ لیل میترۆ بۆڵ میوانداری‌ له‌یانه‌ی‌ لیۆن كرد له‌یاری لوتكه‌ی‌ هه‌فته‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی‌ یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی‌ سێی سه‌ره‌تا ماكسوێل كۆرینی‌ گۆڵی پێشكه‌وتنی‌ لیۆنی‌ تۆماركردو گێمی‌ یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایهات.

له‌گێمی‌ دوه‌میش لیل به‌10 یاریزانه‌وه‌ یاریه‌كه‌ی‌ ته‌واو كر،د ئه‌مه‌ش پاش كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یونس سانخاری‌ به‌كارتی‌ سوورو یاریه‌كه‌ش تا كۆتایی هه‌ر به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ له‌سودی‌ لیۆن مایه‌وه.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی‌ لیۆن خاڵه‌كانی‌ گه‌یانده‌ 22 خاڵ و سه‌ركه‌وته‌ پله‌ی‌ چواره‌می‌ ریزبه‌ندی‌ و یانه‌ی‌ لیلیش به‌10 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی‌ 17 هه‌می‌ ریزبه‌ندی.

420 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2016

بابەتی زیاتر