داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
ئه‌ندازه‌ 21:00 24:00
پرد 10:10
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زینه‌دین زیدان: به‌شێویه‌كی‌ زۆرباش تیپه‌كه‌م ئاماده‌یه‌


زینه‌دین زیدانی‌ فه‌ره‌نسی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید، جه‌ختده‌كاته‌وه‌  كه‌ یاری‌  دێربی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك نییه‌ بۆ خودی‌ خۆی.

 له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ مه‌دریدی‌  رێكیخستبوو بۆ یارییه‌كه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید زیدان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێویه‌كی‌ زۆرباش تیپه‌كه‌م ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌و یارییه‌و یاریزانه‌كانمان راهێنانه‌كانیان زۆربه‌باشی‌ ئه‌نجامداوه.

زیدان ده‌شڵێت: یاری‌ دێربی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تاقیكردنه‌وه‌ نییه‌ بۆی‌، چونكه‌ چه‌ند جاریكی‌ دیكه‌ روبه‌رووی‌ یه‌كتر بونه‌ته‌وه.

سه‌باره‌ت به‌بنزیمه‌ش، زیدان رایگه‌یاند:  ئه‌و هێرشبه‌ره‌ ته‌واوی‌ راهێنانه‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌و ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر هه‌یه‌ ئاماده‌بێت بۆ یارییه‌كه‌، هاوكات سه‌باره‌ت به‌ مۆراتاش هیوای‌ خواست كه‌ به‌زووترین كات له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاك بێته‌وه‌، له‌باره‌ی‌ كاسمیرۆشه‌وه‌ وتی‌ له‌یاری‌ دێربی‌ به‌شداری‌ ناكات.

224 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2016

بابەتی زیاتر