داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوناڵد ترامپ بووبە هۆكاری موسڵمان بوونی لیزا شانكلین



لیزا شانكلین، بەشدار بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی دوناڵد ترامپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی موسڵمانی بوونی خۆی راگەیاند.

لیزا هۆكاری موسڵمان بوونی گەراندەوە بۆ وتارە ئاگرینەكانی دوناڵد ترامپ لە بارەی ئیسلام‌و موسڵمانانەوە.

لیزا ووتی، من بەشدار بووی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی دوناڵد ترامپ كاندیدی پارتی كۆمارییەكان بووم، وتارەكانی ترامپ لە بارەی موسڵمانان‌و ئیسلامەوە وای لە من كرد كە هەڵبدەم قورئان بخوێنمەوە بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەم لەوەی ئایە خوێندنەوەی ترامپ بۆ ئیسلام و موسڵمانان راستە یاخود هەڵەیە.

ئەو ئافرەتە كە پێشتر هەڵگری بیروباوەڕی كریستیان بوو، ووتی، كاتێ‌ كە قورئانم خوێندەوە زانیم كە خوێندنەوەكانی دوناڵد ترامپ لە بارەی قورئان‌و موسڵمانانەوە هەڵەن، وە قورئان زۆر لەگەڵ ناخی مندا دەگونجا.

لیزا شانكلین زیاتر دوواو ووتی، من ئێستا موسڵمانم، حیجابەكەشم وام لێناكات كە شەرم بكەم، بەڵكو من شانازی بە حیجابەكەمەوە دەكەم.

لە عەرەبییەوە، ئەركان جاف






.

3130 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2016

بابەتی زیاتر