داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ڕیاڵ له‌ ئه‌تڵه‌تیكۆی برده‌وه‌

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێگه‌ی خۆی له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیدا جێگیر كرد به‌ بردنه‌وه‌ له‌ یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید له‌ دێربی مه‌دیدا به‌ سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیسپانیدا و له‌ یاریگای كاڵدیرۆن كۆتا دێربی له‌ خولی ئیسپانیدا به‌ڕێوه‌چوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ئه‌تڵه‌تیكۆ له‌ یاریگای نوێیدا یاری ده‌كات.
له‌ سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌مه‌وه‌ یانه‌ی شاهانه‌ كۆنترۆڵی یاریگای كرد و دوای له‌ ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ خوله‌كی 23دا گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ لێدانی راسته‌وخۆ تۆماركرد.
له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا تیپه‌كه‌ی دیگۆ سیمۆنی به‌ به‌هێزی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌شی یاریه‌كه‌ و هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یاندا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ریاڵ مه‌درید كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و له‌ خوله‌كی 71دا رۆناڵدۆ به‌ لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی  تۆماركرد، پاشان له‌ هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا و له‌ خوله‌كی 77دا كریستیانۆ هاتریكی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌و بردنه‌وه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ چوار خاڵ پێش به‌رشه‌لۆنه‌ی دووه‌م كه‌وت و ئه‌تڵه‌تیكۆش به‌ نۆ خاڵ كه‌وته‌ دواوه‌.


454 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2016

بابەتی زیاتر