داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

میلان به‌ 26 خاڵ له‌ پله‌ی سێهه‌مدایه‌


دێربی توڕه‌ی میلان له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئی سی میلان و ئینته‌ردا به‌ یه‌كسانی كۆتایی پێهات و هه‌ردوولا خاڵی یاریه‌كه‌یان كۆتایی پێهات.

له‌ یاریگای سان سیرۆ هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و ئینته‌ر میلان رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه‌، كه‌ دێربی ئێستا جیاواز له‌ پێشتر هه‌مان ململانێی توندی نییه‌، له‌ یاریه‌كه‌شدا هانده‌رانی میلان رێزیان له‌ برلسكۆنی سه‌رۆكیان گرت كه‌ له‌ كۆتایی مانگدا سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كۆتایی دێت.

یاریه‌كه‌ له‌ گێمی یه‌كه‌مدا چه‌ند هه‌وڵێكی هه‌ردوو یانه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و میلان توانی به‌ گۆڵێك له‌ خوله‌كی 42دا پێش بكه‌وێت كه‌ سۆسۆ تۆماریكرد، له‌ سه‌ره‌تای گێمی دووه‌مدا ئینته‌ر هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یدا و له‌ خوله‌كی 53دا كاندریفا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ هه‌ژاندنی گۆڵی میلان.

خۆشحاڵی ئینته‌ر زۆری نه‌خایاند و له‌ خوله‌كی 58دا سۆسۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و پێشكه‌وتنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

له‌ كاتێكدا نزیك بوو یاریه‌كه‌ به‌و جۆره‌ كۆتایی پێبێت و میلان له‌ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه‌ نزیك بوو به‌ڵام ئیڤان بریسیچ له‌ كاتی زیادكراوی كۆتایی یاریه‌كه‌دا گۆڵی یه‌كسانی ئینته‌ری تۆماركرد و به‌و یه‌سكانییه‌ یاریه‌كه‌یان كۆتایی پێهات.

به‌م ئه‌نجامه‌ میلان به‌ 26 خاڵ له‌ پله‌ی سێهه‌مدایه‌ به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ دوای رۆمایی دووه‌مه‌وه‌ن ئینته‌ریش خاوه‌نی 17 خاڵه‌ له‌ پله‌ی نۆهه‌ما.

561 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2016

بابەتی زیاتر